موقتەدا سەدر “حکومەتی داهاتوو هێز و قورسای بۆ وڵات دەگێڕێتەوە”

0
290

SNN

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند، حکومەتی داهاتووی عێراق نە سەربە رۆژهەڵات و نە سەربە رۆژئاوا دەبێت و قورسایی و هێز بۆ وڵاتەکەی دەگێڕێتەوە.

هاوکات سەدر، دژایەتی خۆی بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دووپاتکردووەتەوە، داواشی لە لایەنگرانی كردووە دان بە خۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بەسەر تایبەتدا لەبەرچاوبگرن.

ئەم وتانەی سەدر لەکاتێکدایە دوای ژماردنەوەی دەستی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رەوتی سەدر سێ کورسی کەمکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this