داوا دەکرێت فەیسبووک  لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی کاریگەری تۆڕەکانی لە سەر منداڵان بڵاو بکاتەوە

0
146

SNN

چالاکوانان و پسپۆڕانی بواری مافەکانی منداڵان داوا دەکەن کۆمپانیای فەیسبووک ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی  کاریگەرییەکانی تۆڕەکانی لەسەر تەندروستی دەروونی مندالان بڵاوبکاتەوە.

لە نامەیەکدا 59 گروپ چالاک و داکۆکیکاری مافی منداڵان داوایان لە  مارک زۆکربێرگ خاوەنی فەیسبووک کردووە، دڵنیایی بدات لەوەی تۆڕەکانی سەر بە کۆمپانیاکەی بە تایبەتی فەیسبووک و ئیسنتاگرام بۆ منداڵان پاررێزراون.

پێشتر سەرچاوەیەکی ناو کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندبوو، لێکۆڵینەوەیەکی کۆمپانیاکە دەریخستووە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری خراپیان لەسەر باری دەروونی مێرمنداڵان هەیە.

لای خۆیەوە مارک زۆکربێرگ سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتکردوەتەوە کە باس لەوە دەکەن فەیسبووک بە مەبەست ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە بڵاوناکاتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this