ئەردۆغان: ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز شەڕی یەپەگە دەکەین

0
366

SNN

رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا هۆشداریدا لەوەی وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە شەڕی دژ بە یەپەگە بەڵام “ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز”.

ئەردۆغان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رەخنەی لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی گرت کە بەردەوامن لە پشتیوانییەکانیان بۆ هێزەکانی یەپەگە بە پێدانی چەک و پێداویستی سەربازی پێیان.

هاوکات باسی لە کوژرانی دوو پۆلیسی تورکیای کرد لە چەند رۆژی رابردوو و یەپەگەی پێتۆمەتبارکرد و هۆشداریدا لەوەی تۆڵەی کوژرانیان دەکەنەوە.

ئەردۆغان وتی: “رووبەڕووبوونەوەی یەپەگە لەلایەن تورکیاوە بەردەوام دەبێت بەڵام ئەمجارە بە شێوازێکی زۆر جیاواز” بەبێ ئەوەی ئەو شێوازە روونبکاتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this