مەها دوری، خانمە بڕواپێکراوەکەی سەدر دەبێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق

0
1224

SNN

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کوتلەی سەدری عێراق، رایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی بوونی خانمێک وەک سەرۆکوەزیران و سەر بە کوتلەی سەدری هەیە، بەڵام هەرگیز لە عێراقدا خانمان پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن.

ئەو سەرچاوەیەک ئەوەشی بە میدیا عێراقییەکان راگەیاند: ئەو هەواڵانەی لە سۆشیاڵ میدیا باس لەوە دەکەن مەها دوری یەکێک لە ئەندامەکانی کوتلەی سەدری دەبێتە سەرۆک وەزیران تەواو دوورە لە راستییەوە و خودی سەدر هیچ ئاگاداری ئەم جۆرە مەسەلەیەو نێتی لەو جۆرەشی نییە.

بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق کوتلەیسەدری بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق توانیویەتی 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت و ببێتە یەکەم دەنگی عێراق.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this