يەکێتی ئەوروپا: کێشەی ژێرئاوگەڕەکانی فەرەنسا و ئەمريکا کۆتايهات

0
169

SNN

وەزیری دەرەوەی یەكێتیی ئەوروپا رايگەياند: كێشەی نێوان فەرەنسا و ئەمریكا كە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی واشنتن و برۆكسل دروستكرد كۆتایهات، کیشەکە تەنها هەڵە تێگەيستن بووە.

جۆسێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئەمنی دوابەدوای چاوپێكەوتنی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە واشنتن رایگەیاند: باسی كێشەكانمان دووبارە و چەندبارە ناكەینەوە، پێویستە تێیپەڕێنین و چاومان لەسەر ئایندە بێت.

وتیشی “ڕووداوێك ڕوویدا، هەندێك لێكتێنەگەیشتن هەبوو، هەروەها گفتوگۆی تەواو نەبوو لەنێوان ئەو دوو لايەنە، با هەنگاو بنێین و پێكەوە كاربكەین بە متمانەی زیاترەوە”.

کێشەی نێوان فەرەنسا و ئەمريکا لەسەر ژێرئاوگەڕەکان دوای ئەوە سەریهەڵدا جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا هاوپەیمانییەكی نوێی لە هەردوو زەریای هندی و هێمن لەگەڵ ئوسترالیا و بەریتانیا ڕاگەیاند، ئەوەش بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستێكی گەورەی بواری ژێرئاوگەڕ لەنێوان پاریس و كانبێرا، لەلايەن فەرەنساوە بە خيانەت لێکدرايەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this