بەنزینە 500 دینارییەكەی شاسوار تەنها بۆ بانگەشی هەڵبژاردن بوو

0
324

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەگەڵ ئەوەی لە پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردن سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بۆماوەی چەند ڕۆژێك بەنزینی بەنرخێکی گرانتر دەكڕی و وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بە نرخێكی هەرزان بەشۆفێرانی دەفرۆشتەوە دەركەوت كە ئەو كارەی سەۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ مەبەستێكی تایبەتی لە پشتەوە بووە تەنها بۆ بانگەشەی هەڵەبژادن ئەوەی كردووە، شۆفێران دەپرسن ئەگەر بەڕاست شاسوار لەخەمی هاووڵاتیاندا با ئێستە بفەرموێت بەنزین بكات بە 500 دینار.

سۆران عابید، یەكێك لە شۆفێرانی تاكسی لە شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوكاتەی كە (شاسورا عەبدواحید) سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌ بانگەشەی ئەوەی دەكرد كە تەحەدای حكومەت و كۆمپانیاكان دەكات دەتوانێت بەنزین بە نرخی 500 دینار بدات بەشۆفێران دەركەوت كە ناوبراو ئەو كارەی تەنها بۆ بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژردن ئەنجامدا، چونكە ئەگەر ئەو بەراست لە خەمی هاووڵاتیان و شۆفێراندایە با ئێستە بفەرموێت نرخی بەنزین بكات بە 500 دینار، بەڵام هەرگیز ئەوەڕووندات چونكە هەڵبژاردن تەواو بووە و كاری بەهاووڵاتیان نەماوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە لەوە تێدەگەین كە حكومەت لە ئاست داواكاری هاووڵاتیاندا نییە و ناتوانیت وەك پێویست خزمەت بە چین و توێژەكان بكات بەڵام لەپاڵ ئەمەدا كەسانێكی وەك سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەێ‌ نوێ‌ سودیان لەم بوارە وەرگرتووە و خزمەتنەكردنی حكومەتیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان قۆستووەتەوە و كردویانە بە بانگەشەی هەلبژاردن لەكاتێكدا ئەوانیش هیچ پلانێكیان نییە بۆ باشتر كردنی گوزەرانی هاووڵاتیان.

بەهمەن قادر نوێنەی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانمان بۆ هاوردەكردنی بەنزین لە حكومەتی عێراقییەوە بۆ هەرێم بەردەوامی هەیە و گەشبینین جارێكی دیكە ئەو پرۆسەیە دەستپێبكاتەوە، بۆیە ئەگەر ئەوە ڕووبدات پێوست بەكەس ناكات منەتە بەسەر هاووڵاتیانەوە بكات و نرخی بەنزین بەئارەزووی خۆی یاری پێبكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this