هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین دەخرێنەڕوو

0
178
بەنزین

SNN

سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەڵێت: “چەند هۆكارێك هەیە بۆ گرانبونی نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان، لەوانە كەمكردنەوەی ناردنی بەنزین لە ئێرانەوە بۆ هەرێم.
سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند: “گرانبونی نرخی نەوت لە جیهاندا هۆكارێكی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینە، هەروەها پێشتر بەنزینی بازرگانی لە ئێرانەوە دەهات، بەڵام لە ئێستا لە ناوخۆی ئەو وڵاتەش خواست زیادی كردووە، ئەمە جگە لەوەی فرۆشتنی بەنزینەكەی زیاتر بۆ وڵاتانی لوبنان و ئەفغانستانە و بەنرخی جیهانی دەیفرۆشێت كە نرخەكەی زیادكردووە”.
راشیگەیاند” بازرگانانی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەهۆی ناسەقامگیری بازاڕی سوتەمەنی، ترسیان لەوە هەیە بەنزین بەڕێژەی زۆر هاوردەبكەن، چونكە ئەگەر حكومەتی عێراقی بەنزین بخاتە بازاڕەكانی هەرێم بەنرخی هەرزان ئەمەش دەبێتە زیان بۆ بازرگانان بۆیە ئەوەش هۆكارێكی تری گرانبونی بەنزینە كە بازرگانان ناتوانن بەڕێژەی زۆر سوتەمەنی هاوردەبكەن”.
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتی هەرێم لەماوەی 30 ساڵی حكومرانیدا نەیتوانیوە پاڵاوگەیەكی گەورە دروستبكات سوتەمەنی دابینبكات بۆناوخۆی هەرێم و پەرلەمانتارانی هەرێمیش لە بەغداد نەیانتوانیوە وەك پێویست كاربكەن بۆ ئەو بەشە سوتەمەنیەی لەعێراق كە دەدرێت بە 15 پارێزگا بەنرخی 450 دینار، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستانیش سودمەندبێت لێی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this