ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای کۆمەڵی دادگەری رەتکرایەوە

0
217

SNN

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی کۆمەڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای په‌سه‌ند نه‌كرد.

ئەمڕۆ به‌ سه‌رپه‌رشتیی عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵ له‌ سلێمانی كۆبووه‌وه‌ و لە میانی کۆبوونەوەکەدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای رەتکردەوە.

هاوکات ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی لیژنه‌یه‌كی بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و ڕا و سه‌رنجی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌ مه‌به‌ستی دیارییكردنی ئه‌و كه‌س و ئۆرگانانه‌ی له‌ ئه‌نجامی كه‌مبوونه‌وه‌ی كورسییه‌كانی كۆمه‌ڵ كه‌مته‌رخه‌م بوون دروست كرد.

له‌ نوێترین پێشهاتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی باڵا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی خسته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، بەڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ ڕه‌ت كرایه‌وه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ كۆنگره‌ كراوه‌ و هێشتا پێكهێنانی ئۆرگانه‌كان ته‌واو نه‌بووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this