لە سێ‌ رۆژی فیستیڤاڵی هەنار بڕی 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە

0
178

SNN-عەلی حەمە سەعید

یەكێك لەرێكخەرانی فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات: لە ماوەی سێ‌ رۆژی فیستیڤاڵەكەدا بە بڕی زیاد لە 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە و هاوكات زیاد لە 200 هەزار گەشتیاریش سەردانی فیستیڤاڵەكەیان كردووە.

ئەرسەلان عابید، سەرۆكی ئەنجومەنی رێكخراوەكانی هەڵەبجە و یەكێك لەڕێكخەرانی حەوتەم فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: سەرەڕای ئەوەی لە ئەمساڵدا بەهۆی كەمی بارانبارین بەرهەمی هەنار و چەند بەرهەمێكی دیكە وەك پێویست نەبوون بەڵام ئەمە زۆر كاریگەری نەكردە سەر ڕێژەی كڕین و فرۆشتن لە حەوتەم فیستیڤاڵی هەڵەبجە چونكە لەماوەی سێ‌ رۆژی رابردوو بەگوێرەی خەمڵاندنە سەرەتاییەكان و ئەو ئامارانەی كە لە جوتیاران و خاوەن كارەكانمان وەرگرتووە دەتوانین بڵێین بە بڕی زیاد لە 600 ملیۆن دینار كڕین و فرۆشتن ئەنجامدراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئەمساڵ هاتنی ئەو هەموو سەردانیكەر و گەشتیارانە بۆ فیستیڤاڵی هەنار چاوەڕواننەكراوبوو بەجۆرێك زیاد لە 200 هەزار گەشتیار تەنها لەماوەی ئەم سێ‌ ڕۆژەدا هاتوونەتە هەڵەبجە، ئەمە سەركەوتنێكی گەورەبوو بۆ فیستیڤاڵەكە و هەروەها دروستكردنی جوڵەیەكی بازرگانی زۆر باش لەماوەی ئەم سێ‌ ڕۆژەدا بۆیە هەوڵدەدەین لەساڵانی داهاتوودا بەشێوەیەكی باشتر بەرفراوانتر فیستیڤاڵەكە بكەینەوە.

ئەو رێكخەرەی حەوتەم فیستیڤاڵی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: زۆرینەی ئەو كەسانەی سەردانی فیستیڤاڵەكەیان كردووە گەشتیاری دەرەوەی هەڵەبجە بوون و لە پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستانەوە هاتوونەتە هەڵەبجە، هاوكات هەرچەندە ئەمساڵ وەك پێویست هەنار پێنەگەیشتبوو بەڵام دواجار توانیمان كارێك بكەین جێگەی ڕەزامەندی میوانان و سەردانیكەرانی ڤیستیڤاڵەكەدا بێت و لەساڵانی داهاتووش هەر كێشەو گرفتێك بەدیمانكردووە هەوڵی چارەسەركردنی دەدەین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this