وەزیری نەوتی عێراقی داوایەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەکات

0
361

SNN

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئیحسان عەبدولجەبار داوای لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کردووە هەوڵی زیاتر بدەن لە پێناو زیادکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لە کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم کرد و تاوتوێی “زیادکردنی هەماهەنگی لەنێوان ناوەند و هەرێم کرا لە بواری نەوتدا.”

ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، “وەزیری نەوت جەختی لەسەر گرنگی کارکردن بۆ زیاترکردنی شەفافیەت و ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییە تایبەتەکانی چالاکییە نەوتییەکان و داهاتی بەدەستهاتووی نەوتی هەرێم کردووە، هەروەها کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو وەبەرهێنانی باشتر لە سامانە سروشتییەکان و هایدرۆکاربۆنی لە تەواوی عێراق تاوەکو ببێتە پشتگیری زیاتر بۆ ئابوری نیشتمانی.”

باسی لەوەشکردووە کە وەزیری نەوت ئاماژەی بە “گرنگی زیادکردنی و چڕکردنەوەى پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە غاز و وزەی پاک لە تەواوی پارێزگاکان کردووەتەوە بە مەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنانی و کارکردن بۆ کەمکردنەوەى گازی ژەهراوی وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی ژینگە.”

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کەمال ئەتروشی ئامادەیی هەرێمی دەربڕیوە بۆ “هەماهەنگی و گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی ناوەند و وەزارەتی نەوت لەپێناو بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوتی.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this