نرخی نەوت لە 86 دۆلاری نزيک دەبێتەوە

0
132

SNN

ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا 85 دۆلاری تێپەڕاند و تا دێت نرخەکەی بەرزتر دەبێتەوە.

بەپێێ هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە 85 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، نەوتی خاوی ئەمريکيش بە 83 دۆلار و 55 سەنت دەفرۆشرێت.

شارەزايانی ئابووری هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ ئاسايکردنەوەی رێکارەکانی هاتووچۆ و زۆربوونی بەکارهێنانی هۆيەکانی گواستنەوە، لەلایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سرووشتی و خەڵووز بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی جیهان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە گازوایل و نەوتی رەش کەڵک وەرگیرێت کە ئەوەش خواستی بۆ نەوتی خاو بەرزکردووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this