کارپێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان گۆرانکاری بەسەردا هات

0
817

SNN

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان خاوەن مۆلیدەکانی سلێمانی ئاگاداردەکاتەوە کە پێدانی کارەبای مۆلیدە گۆڕانکاری تێدا کراوە.
لە راگەیەندراوێکیدا، کە ئەمڕۆ 19ی ئایار بڵاویکردووەتەوە، کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان رایگەیاندووە: لە ئەمڕۆوە پێدانی کارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتیان کراوە بە 24 کاتژمێر.
روونیشیکردووەتەوە: ” هەرکاتێک کارەبای نیشتمانی بڕا دەبێت مۆلیدە کاربکات”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی کارەبا رایگەیاندبوو، بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی سەتەمەنی و ئەنجامدانی چاکسازی لە چەند وێستگەیەکی غازدا، پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان کەمدەبێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this