روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەى مووچەی خانەنشینی

0
664

SNN

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دۆسیەی دوو هەزار و 424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی”. 

وەزارەتی داراەی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە.”

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this