دادگايکردنی چوار چالاکوانەکەی بادينان دواخرا

0
114

SNN

بڕياربوو ئەمڕۆ دادگای چوار چالاکوانی بادينان بەڕێوەبچێت بەڵام دادگای هەولێر دانيشتنەکەی دواخست، بەهۆی ئەوەی يەکیک لە دادوەرەکان بەشداری بڕيارەکەی نەکرد.

بەشدار حەسەن يەکێک لە پارێزەرانی گيراوانی بادينان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند: دادگايکردنی هەريەک لە شێروان تەها و مەسعود عەلی و كارگەر عەباس و بەندەوار ئەیوب دواخراوە.

لە مانگی ئابی 2020، 82 رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان لەسەر داواكردنی دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا زیندانی كران و تۆمەتباركراون بە تێكدانی ئاسایشی ناوخۆ و سیخوڕی بۆ وڵاتان، لە ئێستادا لە ئاسایشی هەولێر و چاكسازی گەوران زیندانی كراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this