بۆ یەكەمجار بە سەرکەوتووی گورچیلەی بەرازێك لە جەستەی ژنێكدا چێندرا

0
244

SNN

لە تاقیكردنەوەیەكدا كە بە دڵنیاییەوە ئومێدێكی زۆر دروست دەكات، زانایان و پزیشکەکان سەركەوتوو بوون لەچاندنی گورچیلەیەكی بەراز بۆ جەستەی ژنێكی كۆچكردووەوە كە ئەندامەكانی لە كاركردن وەستابوون، ئەوەش یەكەم ئەزموونی لەو جۆرەیە كە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆكەی چاندنی جەستەی ئاژەڵان بە مرۆڤەوە.

بەپێی زانیاریی پزیشكەكان گورچیلەی بەرازەكەیان لە دەرەوەی جەستەی مردووەكە بە دوو بۆری خوێنبەری گەورەوە لێكندراوە، تاوەكو بتوانن بۆ دوو رۆژ چاودێری بكەن، دواتر ئەنجامەكان دەریسخت كە جەستەی ژنەكە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووە و هیچ كێشەیەكی نەبووە لەگەڵی.

لەو بارەیەوە رۆبێرت مونتیگۆمری سەرۆكی تیمی نەشتەرگەرییەكە رایگەیاندووە، ئەو گورچیلەیە كاری خۆی بە باشی كردووە و تاقیكردنەوەكەش سەركەوتنێكی گەورەیە لە مێژووی پزیشكیدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this