ئەڵمانیا خوازیارە هێز لە سنووری پۆڵەندا بڵاوبکاتەوە

0
276

SNN

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا پێشنیازی بۆ پۆڵەندا کردووە کە پێکەوە هێزێکی هاوبەش بۆ پاراستنی سنوورەکانیان بڵاوبکەنەوە لەپێناو رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی ئەو سنوورە.

هۆرست سیهۆفەر وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: “دیوی پۆڵەندا پێویستی بە هێز و پاڵپشتی ئەڵمانیایە لەپێناو رێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و دەستگیرکردنی قاچاخچییەکانی ئەو سنوورە”.

ناوبراو وتی ئەو پێشنیازەی گەیاندووەتە وەزیری ناوخۆی پۆڵەندا بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەدراوەتەوە.

سیهۆفەر وتیشی “هیچ کەسێک نیەتی ئەوەی نییە سنووری ئەڵمانیا و پۆڵەندا دابخات”.

لە ئێستادا شەپۆلێکی کۆچی نایاسایی لە بێلاڕوسیاوە بە ئاڕاستەی پۆڵەندا و ئەڵمانیا دەستیپێکردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەرەکان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this