“نالەباری ژینگە و کەرتی کشتوکاڵ هۆکارێکی دیکەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی عێراقە”

0
171

SNN

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ رایگەیاند: نالەباربونی ژینگە لە ساڵانی ڕابردودا زۆر بەخراپی کەرتی کشتوکاڵی لە عێراق داڕماندوە، ئەوەش هۆکارێکی دیکەی ئاوارەبوونی هاووڵاتیانی عێراقە.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) لەراپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، تێکچون و نالەباربونی ژینگە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردودا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەشداربوە لە کۆچپێکردنی هاوڵاتیان و دانیشتوانی شوێنە لادێییەکان تا بەدوای دەرفەتی دیکە دا بگەڕێن، هەرچەندە، ئەو کۆچبەرانەی بەهۆی گۆڕانی کەش و هەواوە کۆچدەکەن لە هەوڵی ئەوەدان لە ژینگەیەکی باشتر جێگیربن لەگەڵ ئەوەی کە توانای دارایی و تۆڕی پەىوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان سنودار دەبێت لەو ژینگەیەدا، کە لەوانەیە ئەمەش کاربکاتە سەر دەستگەیشتنیان بە ماف و خزمەتگوزارییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە مانگەکانی تەمموز و ئابی ئەمساڵدا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و ڕاپرسینامەی کۆمەڵایەتی ڕوپێویەکیان لەسەر 80 کۆچبەری ناوخۆیی لە شاری بەسڕەی باشوری عێراق ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی ئەو کێشە و گرفتە سەرەکیانەی کە دەبنە بەربەست و ئاستەنگ لەبەردەم توانای کۆچبەران تا تەنانەت تێکەڵی شوێنە نیشتەجێبونە شارییە لاوازەکانیش بن، شارەکانی باشوری عێراق خۆیان لەگەڵ ئاسایشی ئابوری و بەڕێوەبردن لە کێشە و ململانێدان، لەوانەیە ئامادەیی ئەوەیان تێدا نەبێت پێشوازی لە شەپۆڵەکانی کۆچبەران بکەن و وەریانبگرن.

ئەوەش هاتوە، توێژینەوەی کۆچکردن بۆ شوێنی لاوازی نیشتەجێبون، وەڵامدانەوەی شارنشینبونی نافەرمی و نایەکسان لە شاری بەسڕەی عێراق، ئەوەی بۆ دەرکەوت ئەو کۆچبەرانەی کە دەگەنە بەسڕە لەو گەڕەکانە کۆدەبنەوە و دەگیرسێنەوە کە خۆیان بەدەست کێشە و گرفتە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان و کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە ئاسایشی ئابورییەوە دەناڵێنن، هەروەها بەدەست کێشە و گرفتی دەستگەیشتن بە مافەکان و سەلامەتی، چونە ئەو شوێنانەی حەوانەوە کە ئەگەری دەرکردنیان هەیە دەناڵێنن، بە پارەی کەم لە کەرتە نافەرمییەکانیان کار دەکەن.

بەپێی ئەو توێژینەوەیە، زیاتر لە نیوەی خێزانە کۆچبەرەکان باسی ئەوەیانکرد کە ناتوانن پارەی پێویست بۆ خواردن و کەرستە بنەڕەتییەکان دابینبکەن، هەروەها زیاتر لە 53%شیان دەستیان بە تۆڕێکی سەلامەتی ئابوری ناگات، لەگەڵ ئەوەشدا، کۆچبەران باسی ئەوە دەکەن کە دەستنەگەیشتن و نەگرتنەوەیان لەلایەن خزمەتگوزارییە گشتییەکان مافەکانی دیکەیان لە ئاستێکی بەرزدایە، کە ئەمەش لەوانەیە پاڵپشتی خستنەسەرکار، بەفەرمی یەکلانەکردنەوەی ناکۆکییەکان و گەرەنتی و دڵنیایی پێدان لە پاراستنی موڵک و سامانیان بگرێتەوە.

ئەمەش پێچەوانەی بارودۆخی خێزانە ناوخۆیی و لۆکاڵییەکانە، کە بەزۆری پشت بە دامەزراندن و خستنە سەرکار لەلایەن حکومەتەوە دەبەستن، ئەم خێزانانە تونای دابینکردنی داراییان باشترە و تۆڕێکی سەلامەتی ئابوریان هەیە، هەرچەندە، لاوازی کەرتی تایبەت و هاوکات و یەکانگیرە لەگەڵ لاوازی و کەمی توانای حکومەت تاوەکو دامەزراندن لە کەرتی گشتی فراوانبکات و ئابووری ئەو هاوڵاتیانە باشتربکات و مەترسی دابەزیینیان بۆ ئاستی هەژاریی کەمبکاتەوە.

پاڵپشت بە داتای تۆماری بەدواداچونی ئاوارەبون (DTM)ی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، چەند کەسێکی کەم لە ئاوارە ناوخۆییەکان هێشتان لەشاری بەسڕەن بەهۆی شەڕ و ململانێیەکانی داعش، زۆربەی ئەو کۆچبەرانە لەبنەڕەتدا هی پارێزگا و قەزایەکانی دەوروبەرن، هەروەها دەرخەرە سەرەکییەکان ئەوە نیشاندەدەن کە ئەو جوڵە و هاتنانە وەرزیی نین، بەڵکو هەمیشەیین.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this