نزیکەی 100 بیرەنەوتی دیکە لە عێراق هەڵدەکەندرێت

0
218

SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند بەپێی گرێبەستێک 96 بیری نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی پارێزگای بەسرە ھەڵدەکەنین.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لە ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە  تەکنەلۆژیای نوێی بەکاردەھێندرێت، ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە لەلایەن کۆمپانیای شلمبرگەری بواری خزمەتگوزاریی کێڵگەکانی نەوت دەبێت و بریارە ساڵی 2027 کاری ھەڵکەندنی ئەو بیرە نەوتانە تەواو بکات.

هەر لەو بارەیەوە بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان کە لە رێگەی هەڵکەندنی ستوونییەوە دەبێت و ئەمەش سوودی ئابووریی زۆری هەیە؛ کۆمپانیای شلمبرگەرکە پرۆژەکە جێبەجێ دەکات کە یەکێکە لە کۆمپانیا تایبەتەکانی خاوەن تەکنەلۆژیای نوێی هەڵکەندنی بیری نەوت.

بە تەواوبوونی ئەو بیرە نەوتانە رۆژانە 800 ھەزار بەرمیل نەوت بۆ عیراق زیاد دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this