میتی تورکی کوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك راگه‌یاند

0
783

SNN

ئاژانسی هەواڵی ئه‌نادۆڵ-ی توركی بڵاویكرده‌وه‌، ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی توركیا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی له‌ كه‌ركوك ئاشكراكرد، كه‌ له‌ ئۆپه‌رسیۆنێكدا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ و دوو هاوه‌ڵی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ بووه‌ و كراونه‌ته‌ ئامانج.

ده‌زگای هه‌واڵگری توركیا ناسراو به‌ میت رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ كه‌ركووك، سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ی به‌ ناوی “شیلان گویی” و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی په‌كه‌كه‌یان كوشتووه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌، به‌رپرسی ژنانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌ چیای گاره‌، هه‌روه‌ها به‌ گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌و ژنه‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان و مه‌خموویش كاری كردووه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this