“هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت”

0
229

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەداتە بەڕێوەبەرەكانی و رایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت مووچەی پێنادرێت.

د. ئازاد مستەفا، ‎بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكەی رایگەیاندووە، ‎لە پێناو پاراستنی تەندروستی شارەكەیان و گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بۆ زیاتر پابەند كردنی ھاووڵاتیان بە گشتی و فەرمانبەران بە تایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بڕیاریاندا لە ماوەی داھاتودا لە كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەند و پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە “‎بۆیە داوا لە كارمەندان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكە نین، ‎بە پێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و دوا دەكەوێت مووچەكەی، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەكەمان”.

‎بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە روونیكردۆتەوە “هاوكات ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لەرێگەی بەرێزیانەوە پاش رەزامەندیان”.

ئەو هۆشدارییەی تەندروستی هەڵەبجە لە كاتێكدایە مردووانی كۆرۆنا لە كوردستان روو لە زیادبوونە و بەرپرسانی حكومەتی هەرێم و تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ڤاكسین وەربگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this