بێجگە لە سەدرییەکان ماڵی مالیکی کۆبوونەوەیەکی گرنگی لایەنە براوەکانی تێدا دەکرێت

0
642

SNN

لایەنێکی بەشداربوو لە کۆبوونەوەکەدا، ئەمڕۆ شەممە راگەیاند، لە ماڵی نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای کۆبوونەوەیکی گرنگ و هەستیاری لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی عێراق تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەم کۆبوونەوەیەش تەنیا لایەنی سەدری تێدا نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا ماڵی شیعە لە عێراق لەخۆ ناگرێت بەڵکو لایەنکەنای دیکەی نا شیعەش تێیدا بەشدارە، تێیدا تەواوی گۆڕانکارییە سیاسییەکان و ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هاوپەیمانێتییەکان تاوتوێ دەکرێت.

ئەو لایەنە جەختی کردەوە” جگە لە سەدرییەکان، ئەو کۆبوونەوەییەی ماڵی نوری مالیکی لایەنی شیعە و سوونە و کوردیشی تێدایە، هەفتەی رابردووش بە هەمانشیوە ماڵی مالیکی کۆبوونەوەیەکی دیکەی تێدا ئەنجام دراو و چەند بڕیارێکی گرنگ درا، وەک رەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دروستکردنی کوتلەیەکی گەورەی شیعە بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی و دروستبوونی خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژی رابردوو”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this