یەکێتی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەڵامی پارتی دەداتەوە

0
763

SNN

لیژنەی باڵای راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی لێدوانەکانی بەرپرسانی پارتی داوەتەوە لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و پۆستی پارێزگاری کەرکوک و رایگەیاندوە: “لە دوای کۆتاییهێنانی پڕۆسەی هەڵبژاردن و دەرکەوتنی ئەنجامەکانی، چەند بەرپرسێکی پارتی بانگەشەی ئەوە دەکە کە پارتی دەنگی یەکەمی کەرکوکی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ ئەوان بێت!”.

راشیگەیاندوە: “لێرەوە دەمانەوێ رای گشتی و کەرکوکییە دلێرەکان لەم چەواشەکارییانە ئاگادار بکەینەوە کە ئەو قسەو بانگەشانەی پارتی دەیانکات هیچ راستییەکی تێدا نییە، چونکە دەنگە بەدەستهاتووەکانی یەکێتیی و پارتی ئەو راستییە دەسەلمنێت کە کام لایەنە دەنگی یەکەمە لە کەرکوک”.

روونیشیکردوەتەوە: ” بەپێی دوا ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، پارتی لە کەرکوک تەنها (49631) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا یەکێتیی (82380) دەنگی بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا ئەو دەنگانەی کە  ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی لە دەروەی لیستی یەکێتی بەدەستیان هێناوە ئەژمار بکەین ژماری دنگەکانی یەکێتیی زۆر لەوە زیاترە کە باسمان کرد. بۆیە لە بەرامبەر راستی و دروستی ئەم ژمارانەدا عەیبەیەکی گەورەیە بەرپرسانی پارتی بڵێن ئێمە دەنگی یەکەمین لە کەرکوک، ئەگەر هاتباو تەکنیک و سیستمی هەڵبژاردن  رێگر نەبوایە لە بەردەم پڕۆسەکە، لانی کەم یەکێتیی (5) کورسیشی بەدەست دەهێنا”.

لە کۆتاییشدا رایگەیاندوە: “سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوکیش، وێڕای جەختکردنەوەمان کە ئەو پۆستە پشکی کوردە و لەناو کوردیشدا پۆستی یەکێتییە، داوا لە هەموو حزب و لایەنە کوردستانییەکان دەکەین لە چوارچێوەی بەرنامەیەکی نیشتمانی کۆ ببنەوە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە، بە تایبەتیش داوا لە بەرپرسانی پارتی دەکەین بەم هەڵوێستەیان نەبنەوە رێگر لە بەردەم بەدەستهێنانەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک وەک لە رابردوودا کردیان، لە کاتێکدا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەیتوانی ئەو پۆستە بۆ کورد وەربگرێتەوە، بەڵام! بەرپرسانی پارتی بوونە رێگر لە بەردەم ئەو هەنگاوە نیشتمانی و نەتەوەییە و جارێکی تر بوونەوە مایەی مانەوەی ئەم پارێزگارە سەپێنراوەی کەرکوک لە پۆستەکەی”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this