ئەڵمانيا 31 پەنابەری عێراقی دەستگيرکرد

0
327

SNN

 پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند: “31 پەنابەر عێراقی لە ئۆتۆتمبێلێکی بچوکدا دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی لە سنووری وڵاتی پۆڵەنداوە چوبوونە ناو خاکی ئەو وڵاتەوە”.

ميدياکانی ئەڵمانيا لە زاری پۆليسەوە بڵاويانکردەوە: “پۆلیس 31 کۆچبەری عێراقی دەستگیرکردووە کە لە 19 پیاو و دوو ژن و 10 منداڵ پێکھاتبوون و تەندروستیشیان باش نەبووە.

ئاماژەی بەوەشداوە: منداڵەکان پێڵاوەکانیان تەڕبووە و کاغەزی ئەلەمینیۆمیان لە پێیان پێچاوە و پێیان برینداربووە.

پۆلیسی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد: کۆچبەرە عێراقییەکانی لە ویلایەتی مەڵکنبۆرگ – فۆربۆمرن لە نزیک سنوورەکانی ئەڵمانیا- پۆڵەندا دەستگیرکردووە و دواتر رەوانەی بنکەی پۆلیسی سفاڵک کراون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this