پەرلەمان لەبارەی گرفتی مامۆستايانی وانەبێژ کۆدەبێتەوە

0
116

SNN

ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێى گرفتەکانى مامۆستایانى وانەبێژ و سێ یەکەمەکانى هەرێم و فەرمانبەرانى گرێبەست، دەکات.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە:

یه‌كه‌م: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

دووەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ى پەرلەمان.

سێیەم:

1-خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

2-خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.

چوارەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە:

1-پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (30)ى ساڵی 1984لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

2-پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this