بەهۆی کەمبوونەوەی دەنگەکانی پارتی گۆڕانكاری لە بەرپرسەكانی لە سلێمانی دەكات

0
458

SNN-عەلی حەمە سەعید

لەدوای ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیێراق بەشێوەیەكی گشتی دەنگەكانی كەمیكردبوو بە بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 هاوكات بەهۆی دەرنەچوونی كاندیدێكی هەلبژێردراوی سەرۆكی پارتی، سەركردایەتی ئەو حزبە بڕیاریداوە بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری لە بەرپرسی لقەكانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسێكی نزیك لە لقی 12ی پارتی بە SNN  مەكتەبی سیاسی پارتی زۆر نیگەرانن لە دەرنەچوونی ( ئەشواق جاف) لە سنوری بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی بەو پێیەی كە ناوبراو كاندیدی تایبەتی ( مەسعود بارزانی) سەرۆكی ئەو حزبە بوو هەرچەندە لەڕووی مادییەوە پشتیوانییەكی زۆر لەو كاندیدە كراو تەنانەت هەڵمەتێكی بەرفراوانی ئەو حزبەش دەستپێكرد بۆ دەرچواندنی كاندیدەكەیان، بەڵام سەركەتوو نەبوون بۆیە مەكتەبی سیاسی بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەبەرپرسی لقی 12 دەركردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لادانی هەریەكە لە ( بەسام عەلی) بەرپرسی لقی 12ی پارتی لەلایەن ئەو لیژنەیەوە یەکلایی بووەتەوە و لە شوێنی ئەویش ( فارس نەورۆڵی) وتەبێژی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دەكرێتە بەرپرسی لقی 12، هاوكات ئەگەرێكی زۆریش هەیە كە هەریەكە لە ( عارف تەیفور) سەرۆكی ئەنجومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی و هەروەها ( سەعید پشدەری) بەرپرسی لقی چواری ئەو حزبەش لە پۆستەكانیان لادەبرێن، ئەگەرێكی زۆر هەیە ( مەحمود محەمەد) وتەبێژی پارتی بكرێتە بەرپرسی لقی چواری پارتی لە سلێمانی بەلام تا ئێستا هیچ شوێنگرەوەیەك بۆ ( عارف تەیفور) دیاری نەكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this