ژمارەی قوربانيانی هێرشەکەی داعش بۆ سەر ديالە زياديکرد

0
307

SNN

لە هێرشێكی چەكدارانی داعش بۆ سەر گوندێكی پارێزگای دیالە 12 كەس كوژران و 15 كەسی دیكەش برینداربوون كە ژمارەیەكیان ئەندامی هێزەئەمنییەكانن.

بەگوێرەی زانیارییە میدیاییەکان، چەکدارانی سەر بە گرووپی چەکداری داعش هێرشیانکردووەتەسەر گوندی رەشادی سەر بە قەزای میقدادیەی سەر بە پارێزگای دیالە، تا ئێستاش بەهۆی شەڕەکەوە  12کەس کوژراون و 15 کەسی دیکەش بریندارن.

هاوکات، چاوگە میدیاییە عێراقییەکان ئاماژە بەوەدەکەن: کە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە حکومەتی عێراقی رووبەڕووی ئەو چەکدارانەی سەر بە گرووپی چەکداری داعش بوونەتەوە، لەنێو كوژراوەكان ئەندامانی هێزەئەمنییەكان و هاووڵاتییان هەیە.

لەسەر هێرشەكەش بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لە تویتێكدا دەڵێت: “ئەو رووداوە تیرۆرستییەی خەڵکی ئێمەی لەدیالە بەئامانج گرتووە هەوڵێکی چەپەڵە بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی وڵاتەکەمان، بۆیە ئەو ڕووداوە دەخوازێت هەمووان یەکڕیزبن و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان بکەن، هەروەها دەخوازێت بۆشایی و ناکۆکی نێوان لایەنەکان نەهێڵرێت و مەترسییەکانی تیرۆریش بەکەم سەیر نەکرێن”.

داواش دەکات هەوڵی نیشتیمانیانەی دەزگا ئەمنییەکان بەردەوامی هەبێت بۆ کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش لەهەموو ناوچەکاندا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this