هاووڵاتییه‌كه‌ى كه‌لار له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه‌ كوژراوه،‌ یه‌كێكیان برازایه‌تى

0
774
دەستگیرکردندەستگیرکردن

SNN_ سیروان حه‌سه‌ن

شه‌وى رابردوو له‌ شارى كه‌لار هاووڵاتییه‌ك به‌چه‌قۆ كوژرا و بكوژه‌كان هه‌ڵهاتن، ئێستا پۆلیس ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ى ده‌ستگیركردووه‌، یه‌كێكیان برازاى كوژراوه‌كه‌یه‌ و دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌.

عه‌لى قه‌دورى وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان به‌ snnى راگه‌یاند: دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەگەڕەکی شێروانەی قەزای کەلار هاووڵاتییەک بەچەقۆ کوژرا، ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە یەکێکیان برازای کوژراوەکەیە.

وتیشى “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەکەدا ناوه‌ کەپێکەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە ولە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

“بەپێی بەدواداچوونەکانی snnی تۆمتبارەکەی دیکەش هاوڕێی بکوژەکەیە و هاوکاری بکوژەکە بووە لە کاتی تاوانەکەداو هەروەها ئەو تاوانەش بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە”.

بەشی بکە لە
تاگەکانکەلار
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this