هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت

0
3618

SNN-عەلی حەمە سەعید

بە وتەی بەرپرسێكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی كەمی سیولە لە بانقەكانی هەرێم پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوە دەچێت، بەڵام هەوڵدەدەن تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو گرفتی كەمی سیولە لە بانقەكان چارەسەر بكەن و یەك شەممەی داهاتووش مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم دابەشدەكریت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتە ڕوو، لە ئێستادا گرفتێك رووبەرووی وەزارەتی دارایی بووەتەوە لە دابەشكردنی مووچە ئەوەش بریتیە لە گرفتی كەمی بڕی سیولەی پارە لە بانقەكانی هەرێم، هەر بەوهۆیشەوە نەتواندراوە ئەمڕۆ مووچەی هیچ وەزارەتێك دابەشبكرێت و خشتەی نوێی مووچەش ڕابگەیەندرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەلایەن گەنجینەكانی سەر بەوەزارەتی دارایی لە هەوڵی چارەسەر كردنی ئەو گرفتەداین و هەوڵدەدەین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو گرفتی كەمی سیولە لە بانکەكان چارەسەر بكەین و بەشێوەیەكی خێراتر دەستبكەینەوە بە دابەشكردنی مووچە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بە دیاریكراوی ڕۆژی یەك شەممە 31/10/2021 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم دابەش دەكرێت، ئەگەریش گرفتی كەمی سیولە چارەسەر بكەین ئەوا هەر لە ڕۆژی یەكشەممە وەزارەت مووچەی فەرماندەیی زێرەڤانی، پۆلیسی نەوت وگاز دابەشدەكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this