لەسەر رۆژئاوای کوردستان چین و تورکیا رەخنەی توند لەیەکتر دەگرن

0
434

SNN

نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنەی لە تورکیا گرت کە خاکی رۆژئاوای کوردستانی داگیرکردووە و پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لەو ناوچانە روویداوە، تورکیاش وەڵامی توندی دایەوە و لەبەرامبەردا باسی کەمەنەتەوەی ئۆیغۆری کرد.

گۆنگ شوانگ، جێگری نوێنەری ھەمیشەیی چین لە نەتەوەیەکگرتووەکان، لە لێدوانێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە رەوشی سوریا رایگەیاند،  ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ساڵی 2016 بۆ 2019 لە باکوری سووریا نایاسایین و حکومەتی ئەنقەرەش تۆمەتبارە بە تیونیکردنی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان.

شوانگ وتیشی: لەو کاتەی تورکیا بە شێوەی نایاسایی رۆژئاوای کوردستانی داگیر کردووە، دەستخستنی ئاوی خواردنەوە سەخت بووە و مەترسی لەسەر ژیانی سەدان ھەزار مەدەنی دروستبووە.

فەریدون سینیرلۆغلو باڵیۆزی تورکیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان وەڵامی نوێنەرەکەی چینی دایەوە و رەتیکردەوە کە تورکیا پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤی کردبێت لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی لە رۆژئاوای کوردستان.

باڵیۆزەکەی تورکیا وتیشی دۆخی موسڵمانانی ئۆیغور جێگەی نیگەرانیمانە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this