
دیمەنی هەڵدانی موشەک لە یەکێک لە کەشتییە ئێرانیەکانەوە
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل لە پشت هێرشە مووشەكیەكەی چەند ڕۆژی رابردووی بەندەری ڕەجایی ئێرانەوە بووە كە بەهۆیەوە ١٩ ئەفسەری ئێرانی كوژران و ١٥ی دیکە برینداربوون.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکی و بیانییەوە ئاشکرایکردووە، ئیسرائیل سیستەمی ئەلیكترۆنی بەندەری ڕەجایی هاكکردوە و ئاراستەی كەشتیە ئێرانیەكانی گۆڕیوە و ئەمەش وایكردوە كەشتیەك موشەكێك ئاراستەی كەشتیەكی تر بكات.
رۆژنامەکە نوسیویەتی “کەشتییە ئێرانییەکان بەجۆرێک ئاراستەکەیان تێکچووە کە تا چەند رۆژێکیش نەیانتوانیووە ئاڕاستەکانیان رێکبکەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کۆمپیوتەرەکانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بەندەری رەجایی هەر هەموویان پێکەوە لەکارکەوتوون”.
لەلایەکی دیکەوە محەمەد رەستاد، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی بەندەر و ئاوی ئێران دانی بەوەدانا كە سیستەمی ئەلیكترۆنی بەندەری ڕەجایی هاكراوە و وەڵامی توندیان دەبێت.
ئەمەش دوای ئەوەدێت چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا ئێران سیستەمی دابەشكردنی ئاوی چەند شارۆچكەیەكی ئیسرائیلی هاكکردبوو و ئیسرائیلیش هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی كرد.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئەمریکا سزاکانی سەر تورکیا ورد و چڕتر دەکات
2020-12-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17