جگە لە 200 ملیارەكە عێراق بۆ هەرێم 307 ملیار دیناری دیكە ڕەوانە دەكات

0
826

SNN-عەلی حەمەسەعید

ئەندامێكی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە بڕی زیاتر لە 307 ملیار و 299 ملیۆن دینار تەرخانكراوە وەك بەشی دووەمی پارەی گەنی جوتیارانی هەرێم تەرخانكراوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕەپارەیە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت، بەوشێوەیەش دۆسیەی پارەی گەنمی ساڵانی 2014 تا 2016 كۆتایی دێت.

تەنها واژووی سەرۆك وەزیرانی عێراقی ماوە جوتیارانی كوردستان شەش ساڵە چاوەڕێن پارەی گەنمی فرۆشراویان وەربگرن، پەرلەمانتارێكی پێشووی عێراق رایگەیاند، ناردنی بەشی كۆتایی پارەی گەنمی جووتیاران ئامادەیە، تەنیا ماوە سەرۆكوەزیران واژووی لەسەر بكات و رەوانەی ھەرێمی كوردستان بكرێت.

مەیادە نەجار ئەندامی پێشووی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان لە پەرلەمانی عێراق، بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو گوژمەی یەكەمی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016 خەرجكرا، بەڵام هێشتا بڕی زیاد لە 307 ملیار و 299 ملیۆن دینار لای وەزارەتی بازرگانی عێراق مابوو كە بۆ جوتیارانی هەرێمی خەرجبكات، بۆیە وەك بەڵینمان بە جوتیاران دابوو لەبەدواداچوونی ئەو بابەتە بەردەوام بووین و دوێنێ‌ لە بەغدا گەڕامەوە و بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەشی دووەمی پارەی جووتیارانی ھەرێم بگات.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕی ئەو پارەیەی كە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕەوانەی هەرێمی دەكات بریتییە لە بڕی 307 ملیار و 299 ملیۆن و 500 هەزار دینار، ئەو بڕەپارەیەش بۆ سەرجەم جوتیارانی هەرێمی كوردستانە و بەگەیشتنیشی لەڕێگەی سایلۆی پارێزگاكانەوە خەرجدەكرێت و بەو شێوەیەش دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیاران لە ساڵی 2014 تا 2016 كۆتایی دێت.

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەەشی خستەڕوو، پارەكە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە تەرخانكراوە و لای وەزارەتی بازرگانی عێراقی دانراوە و هیچ گرفتێك نییە لە دابینكردنی ئەو بڕە پارە، بەڵكوو تەنها واژووی سەرۆكوەزیرانی عێراقی ماوە و چاوەڕێدەكەین لەچەند ڕۆژی داهاتوو ئەو بڕەپاریە ڕەوانەی هەرێم بكرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this