
یانەکانی خولی ئینگلتەرا
SNN Sport
رابیتەی خولی ئینگلتەرا 6 حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو 3 یانەدا بڵاودەکاتەوە،ئەمەش پاش پشکنین بۆ 748 یاریزان و ئەندامانی یانەکان و راهێنەران.
رابیتەی خولەکە بڵاویکردووەتەوە، ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەئێستادا لە کەرەنتینەن بە بێ ئەوەی ناوی یاریزانەکان ویانەکانیان بڵاوبکاتەوە.
تووشبوونی ئەم یاریزانانە لە کاتێکدایە، پێشتر یانەکانیان ئاگاداری تووشبوونیان نەبوون، پێشبینیش دەکرێت قۆناغی دووەمی پشکنینەکان لەم هەفتە دەستپێبکاتەوە.
لە ئێستادا خولی ئینگلتەرا یانەکان بە جیا راهێنان دەکەن، پێشبینی دەکرێت لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو خولەکە دەستپێبکاتەوە.
خولی ئینگلتەرا 29 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ پێشەنگی داگیرکردووەو بە رێژەیەکی زۆر لە بردنەوەی نازناوەکە نزیکبووەتەوە.
BREAKING: 6 Premier League players and staff from three clubs have tested positive for Covid-19 from 748 tests pic.twitter.com/HXCv8vTnOP
— FootballJOE (@FootballJOE) May 19, 2020
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17