له‌ خانه‌قین ژمارەیەک چەکداری داعش لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کوژران

0
302
بۆردومان داعش لە عێراق وێنە-سپۆتنیک

SNN_ سیروان حه‌سه‌ن

له‌ سنوورى خانه‌قین و ده‌وروبه‌رى له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكدا چوار داعش كوژران و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك باره‌گاو شوێنی حه‌وانه‌ى ئه‌و چه‌كدارانه‌ ڕوخێندران.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسى خانه‌قین به‌ snn راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19ى ئایارى 2020 له‌ هه‌ڵمه‌تێكى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌ورووبه‌رى خانه‌قین و بەتایبەتی وادی سەلام، چوار چەکداری داعش کوژران.

وتیشی، “لەهەڵمەتەکەدا زۆربەی هێزە عێراقییەکان بەهاوکاری فڕۆکەی جەنگی بەشدارییان کردووە و پێنج بارەگاو شوێنی حەوانەی ئەو چەکدارانەش روخاندووە و لەناوبراون”.

بەشی بکە لە
تاگەکانداعش
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this