“ئەم مانگە يەکەم شەپۆلی بەفربارين دەستپێدەکات”

0
2825

SNN

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکانی هەرێم: لە دوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی کەشی زستانە هەيە.

ئەمڕۆ يەکشەممە، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاويکردەوە: لە ڕۆژانی 17 بۆ 24ی  ئەم مانگەدا ئەگەرێکی سەرەتایی هەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و کەشی زستانە و سەرما پێشبکەوێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “شەپۆلەکە بەگشتی جێگیر نیە لە ڕووی کاتی ھاتن یان نەمان و مانەوەی، تەنھا ئەوە دەرکەوتووە لە نێوان 17 بۆ 24ی مانگ ئەم ئەگەرە ھەیە کە یەکەم شەپۆلی بەفربارین ناوچە شاخاوییەکان بگرێتەوە”.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئاراس جەبار: ” لە پێش ئەو وادەیەش ئەگەری شەپۆلێکی بارانبارین ھەیە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this