زیاد جەبار: وەزیری دارایی هۆكاری بە سستی بەڕێوەچوونی دابەشكردنی مووچەی بۆ روونكردینەوە

0
395

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات “لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی ئەوەی پێراگەیاندین كە تەنها گرفتمان لە نەبوونی سیولە نەختینەی پارە هەیە هەر ئەوەش بووەتە هۆی بە سستی دابەشكردنی مووچە، هاوكات داهاتی نەوتیش بۆ 350 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە”.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی دارایی و هۆكاری بە سستی بەرێوەچوونی دابەشكردنی مووچە وەك لیژنەی دارایی سەردانی ( ئاوات شیخ جەناب) وەزیری دارایی هەرێممان كرد، جەختی لەوەكردەوە كە تەنها گرفتێك هەیان بێت كەمی سیولە نەختیەنی پارەیە لە بانقەكان هەر ئەوەش وایكردووە كە دابەشكردنی مووچە بە سستی بەڕێوەبچێت بەڵام لە هەوڵی چاەسەركردنی ئەو گرفتەدان.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو كۆبوونەوەیدا وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندین كە لە ئێستادا مانگانە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی 350 ملیۆن دۆلار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەكات بۆ دابەشكردنی مووچە، بەگوێرەی داهاتی ناوخۆش دابەشكردنی مووچە بەردەوامی پێدەدەن و هیچ گرفتێكیش لە كۆكردنەوەی داهات نییە.

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بەلامانەوە گرنگ بوو كە بزانین وەزارەتی دارایی و حكومەتی هەرێم چ بەرنامەیەكیان هەیە بۆ ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2022، وەزیری دارایی دڵنیایكردنیەوە كە لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجە، هاوكات هەر ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی بودجە بانگهێشتی لیژنەی دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی ڕوونكردنەوەی پێویست بداتە لیژنەكەمان چ ئامادەكاریەكان كردووە بۆ نوسین و ئامادەكردنی پرۆژەیاسی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this