“پێناچێت پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022ی عێراق رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات”

0
479

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەخولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دەبوو لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو حكومەتی عێراق رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی بۆ ساڵی 2022 ڕەوانەی پەرلەمان بكردایە بەڵام ئەو كارە نەكرا بۆیە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە بۆ ساڵی 2022 عێراق پرۆژە یاسای بودجەی نابێت و كار بە پرۆژەیاسی بودجەی ئەمساڵ دەكرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەخولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی تا ئێستا ڕوونە ئەوەیە كە هێشتا كاتێكی دیاریكراو نییە بۆ یەكەم دانیشتنی پەلەمانی نویی عێراق چونكە تا ئێستا كۆمیسیۆنی ئەنجامی كۆتایی و فەرمی هەڵبژاردنەكانی ڕانەگەیاندووە و دواتریش دەبێت ئەو ئەنجامانە لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەندبكرێن، ئەمە كتی زۆری دەوێت، لەكاتێكدا دەبوو لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو حكومەتی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 ی ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكردایە.

ئاماژەی بەوەكرد، بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو عێراق پرۆژە یاسای بودجەی هەبێت واپێویستە كە لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان و یەكەم دانیشتنی پەرلەمان، كاری سەرەكی حكومەت و پەرلەمان بریتیبێت لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجە و ڕەوانەكردنی بۆ پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە نەكابینەی نوێی حكومەت و نە پەرلەمانیش كەی دەستبەكار دەبن، بۆیە هەموو ئاماژەكان بەو ئاراستیەن كە ساڵی 2022 عێراق پرۆژەیاسای بودجەی نابێت.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەحاڵەتێكدا ئەگەر ساڵی داهاتوو عێراق نەیتوانی پرۆژە یاسای بودجە ئامادە بكات، ئەوا بەپێی یاسا دەبێت كار بە یەك لەسەردوازدەی یاسای بودجەی ئەمساڵ بۆ ساڵی داهاتوو بكرێت تا ئەو كاتەی یاسای بودجە پەسەند دەكرێت، بەوجۆرەش تا پرۆژەیای نوێی بودجە پەسەند دەكرێت دەبێت ناردنی 200 میار دینارەكەی هەرێمیش بەردەوام بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this