کازمی بڕیاریدا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت دابەشبکرێت

0
628

SNN

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوەو تێیدا، بڕیاردراوە مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار بەبێ هیچ کەمکردنەوەیەک خەرجبکرێت.

سەجاد جیاد، راوێژکار و توێژەری سیاسی لە سەنتەری بەیان بۆ پلاندانان و توێژینەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، کابینەی حکومەت بڕیاریداوە بڕینی مووچە دوابخات و پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی ببات لە بانکی ناوەندیی عێراق و بانکە حکومییەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانە.

شەوی رابردوو سەجاد جیاد لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کەمکردنەوەی مووچە فەرمانبەران کەرتی حکومی دەگرێتەوە، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی خەرجییەکان دوای دابەزینی نرخی نەوت.

لە توویتێکی دیکەدا ئەو توێژەرە باسی لەوە کردووە، ئەو کەمکردنەوەیە زیاتر دەرماڵەکانی فەرمانبەران دەگرێتەوە وەک لە مووچەی بنەڕەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this