
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN_عیماد جەباری
دوای دانوستانێکی زۆر لەنێوان ئیدارەی کەرکوک و مەڵبەندی کەرکوک، یەکێتی بڕیاریدا سەرجەم بەندکراوەکانی عەرەب کە لەسلێمانین ئازادبکات و کۆتایی بەو دۆسێیە بهێنێت.
لەکۆنگرەیەکی هاوبەشدا بەئامادەبوونی راکان جبوری و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و راوێژکاری سەرۆک کۆمار، محەمەد عوسمان لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: وەکو یەکێتی بڕیارمانداوە هەرچی بەندکراوی عەرەبە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانمان رادەستی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوکی بکەن و خۆیان ئازادن چۆن مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن.
وتیشی، “لەرابردوودا هێزەکانی ئاسایش لەغیابی هێزەکانی ئیتیحادی ئەو کەسانەیان دەستگیرکردووە”.
هەر لەو کۆنگرەیەدا سەعد حەربیە فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەکەرکوک بە snnی راگەیاند: لیژنەیەک پێکهێنراوە لەئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بۆ وەرگرتنەوەی بەندکراوان بەپێی ئەو داتایانەی لەبەردەستن و کۆتایی بەدۆسێی بەندکراوە عەرەبەکان دێت لەسنوری سلێمانی.
وتیشی، “پرۆسەکە بۆ ئازادکردنی بەندکراوان نیە بەڵکو بۆ وەرگرتنەوەیانە دواتر رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێن تاوەکو بەپێی تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکرێت و دەدرێنە دادگا بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسێکانیان”.
بەپێی زانیاریەکانی snnیش یەکێتی بڕیاریداوە لەهەنگاوی یەکەمدا 150 بەندکراو رادەستی هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بکات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تائێستا کۆرۆنا 127 رۆژنامەنووسی کوشتووە
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17