ئەندامێكی لیژنەی دارایی: حكومەتی هەرێم لەتوانایدا هەیە بە بێ‌ بەغدا مووچەی فەرمانبەران دابین بكات

0
182

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم مانگانە دەستی دەكەوێت زیاد لە یەك ملیۆن دۆلارە و بە زیادەوە بەشی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەكات، بەڵام حكومەتی هەرێم ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدای كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكات.

د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووریی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: داهاتی مانگانەی حكومەتی هەرێم بە فرۆشتنی نەوت و داهخاتی ناوخۆ و دەروازە سنورییەكان زیاد لە یەك ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت، ئەوەش بڕێكی زۆر زیادە لە پێداویستی مووچەی فەرمانبەران و تەنانەت جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش بە بێ‌ ئەوەی بەغدا پارەی بۆ بنێرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بە غدای كردووەتە بیانوو بۆ ئەوەی لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشنەكات و فەرمانبەران لە چاوەڕانیدا بهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی لە حومەتی هەرێم بانگەشەی بۆ دەكرێت گوایە شەفافیەت لەداهات هەیە، هیچی وانییە چونكە تا ئێستاش وەك پێویست نەتواندراوە كار بە یاسای چاكسازی بكرێت و زۆرێك بندیوار و دوومووچەكان هێشتا مووچەكانیان نەبڕاوە بۆیە ئەگەر شەفافیەت لەداهات و خەرجییەكان چاكنەكرێن و پرۆژەیاسی بودجە ڕەوانەی پەرلەمان نەكرێت دۆخەكە بەرەو باشی ناڕوات.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی حەوت ساڵە پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە ئەمە وایكردووە كە دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی و ئەندامانی پەرلەمانیش نەتوانن وەك پێویست بە ئەركی چاودێریكردنی خۆیان هەستن و بە جۆرێك لە جۆرەكان پەرلەمانی كوردستان بێڕۆڵكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this