تەندروستی عێراق “پێویستە تەواو خۆمان بۆ شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا ئامادەبکەین”

0
273

SNN

ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و داوا دەکات رێگەچارەی پێویست بگیرێتەبەر بۆ خۆئامادەکردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

ڕاشیگەیاند: ” ڕه‌وشی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له‌ به‌شێک له‌ پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ین شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه‌ بڵاوبێتەوە، بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکوتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا هەیە، ئەگەری دروستبوونی مەترسی هەیە.”

وەزارەتی تەندروستی داواشی لە بنكه‌ و ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان کردووە، ڕێککاری پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ زیادکردنی ڕێژەی کوتان و هەروەها ڕێکخستنەوەی نەخۆشخانەکان و دابینکردنی قەرەوێلەی پێویست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this