پۆڵەندا: دەنگۆی کردنەوەی سنوورەکانمان لە 15ی ئەم مانگە دوورە لە راستییەوە

0
199

SNN

وەزارەتێکی پۆڵەندا رایگەیاند دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە لە 15ی ئەم مانگە پۆڵەندا سنورەکانی بەرووی کۆچبەرەکاندا دەکاتەوە، ئەمە راست نییە.

ستانیسلاو ژارین وتەبێژی وەزارەتی هەریکاریی خزمەتگوزاریی تایبەت لە تویتەری خۆیەوە نوسیویەتی: “دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە ئەڵمانیا کۆچبەرەکانی سەر سنووری پۆڵەندا بە پاس دەگوازێتەوە، ئەوانەی ئەم دەنگۆیە بڵاودەکەنەوە دەیانەوێت هانی کۆچبەران بدەن کە سنووری پۆڵەندا تێپەڕێنن، ئەمە دۆخێکی مەترسیدار دروستدەکات”.

ئەو وتەبێژە وتوویەتی: “سنوورەکانی پۆڵەندا بە بەهێزی لەلایەن هێزەکانی پۆڵەنداوە دەپارێزرێن”.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنووری نێوان بێلاڕوسیا و پۆڵەندا ماونەتەوە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و ژیانێکی سەخت بەڕێدەکەن، بەهیوان بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this