سعوودیە بۆ یەکەم جار دەستپێکردنی خولی تۆپی پێی خانمانی راگەیاند

0
120

SNN

یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە رايگەياند: “لەو ھەنگاوەی کە لە چوارچێوەی پرۆگرامی پاڵپشتیی تۆپی پێ بۆ خانمان لە ساڵی 2017 وە بۆ ئێستا نراوە، پلەی یەکی خولی تۆپی پێی خانمانی سعوودیە لە 22ی تشرینی یەکەمەوە دەستپێدەکات.

یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: “خولەکە لە ئەمساڵدا لە 22ی تشرینی دووەم و لە سێ شار (ریاز، جیددە، دەممام) و بە بەشداری  16تیپ و بە دوو قۆناغ بەڕێوەدەچێت و پلانی ئەوە دانراوە کە قۆناغی کۆتایی لە سەرەتای ساڵی داھاتوودا لە یاریگای شاری وەرزشیی شا عەبدوڵڵا لە شارى جیددە ئەنجامبدرێت”.

لەلای خۆیەوە، یاسر ئەلمسھل سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە، وتی: “سەرجەم رێکار و رێکخستنەکانی پێویست بۆ خولەکە تەواو بووە”.

شانشینی عەربستانی سعوودیە، چەندین گۆڕانکاری بەخۆوە دەبینیێت بەو یاسا و دابونەرێتییە فەرمییەی کە ساڵانێکە پەسەند کراوە. چەندین گۆڕانکاری لە سەروویانەوە لێخورینی ئۆتۆمبێل لەلایەن خانمانەوە، ئامادەبوون خانمان لەناو یاریگاکانی تۆپی پێ و رێگەپێدان بۆ ئەنجامدانى چەند پيشەيەكى تايبەت بە پیاوان جێبەجێكراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this