نوێترین زانیاری لەسەر دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا

0
652
خولی ئیتاڵیا

SNN Sport

ئەمڕۆ فینچینزۆ سپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا لەسەر دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی وڵاتەکەی نوێترین قسەی خۆی کردو رایگەیاند” دەمانەوێت لە خولەکە لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە”.

 

سپادافۆرا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە: تەمەنا دەکەم خولەکە لە نزیکترین کاتدا دەستپێبکاتەوە، بەڵام لەم کاتەی ئێستا هیچ شتێکی فەرمی و  مسۆگەر نیە،دەستپێکردنەوەی خولەکە پەیوەستە بە کەمبوونەوەی رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە رۆژانی داهاتوو”.

 

ئەمە لە کاتێکدایە یانەکانی ئیتاڵیا دەەنگیان بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە داوەو لە 13ی ئەم مانگەوە راهێنان بە جیا لەو وڵاتە دەستپێکردووە، هیوایان هەیە خولەکە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی داهاتوو دەستپێبکاتەوە.

 

خولی ئیتاڵیا لە مانگی ئازار راگیراوە و 12 جەولەی ماوە تەواو ببێت، لەگەڵ چەند یارییەکی خولەکە کە دواخراوە.

 

یانەی یۆڤانتۆس لە پلەی یەکەم دەبینرێت و 63 خاڵی کۆکردووەتەوە، بە جیاوازی 1 خاڵ لە پێش یانەی لازیۆی دووەم دێت.

 

ئیتاڵیا یەکێک بوو لە وڵاتانەی بە توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێیداوە و زیاتر لە 20000 هەزار کەسی کوشتووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this