وادەی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار ئاشکرادەکرێت

0
351

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەژماركردنەوەی دەستی دەنگەكان و هەروەها یەكلاكردنەوەی تانەكان كۆتایی هاتووە و ئەنجامەكانیش ڕەوانەی دەستەی دادوەری عێراقی كراون بۆ پەسەندكردنیان، بەگوێرەی یاساش دەبێت لەماوەی 10ی ڕۆژی داهاتوودا دەستەی دادوەری وەڵامی كۆمیسیۆن بداتەوە، پاشانیش ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای باڵای فیداراڵی دەكرێت بۆ پەسەندكردنیان كە لەوێش 15ی رۆژی پێویستە بۆ پەسەندكرد پاشان دەتواندرێت یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەببرێت.

ئامانج عەزیز، بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ڕۆژێكە پرۆسەی دووبارە ژماردنەوەی دەستی دەنگەكان كۆتایی هاتووە و هەرەها كاركردن لەسەر ئەوتانانەش كۆتاییان هاتووە كە لەماوەی ڕابردوودا لەلایەن هەندێك هێز و لایەنی سیاسی تانە لە ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنەكان درا، بۆیە كۆمیسیۆن ئەنجامی تانەكان و هاوپێچەكانی ڕەوانەی دەستەی دادوەری عێراقی كردووە بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنیان، بەگوێرەی یاساش دەبێت لەماوەی 10 ڕۆژدا دەستەی دادوەری وەڵامی كۆمیسیۆن بداتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر لەلایەن هێز و لایەنە سیاسییەكانەوە جارێكی دیكە تانە نەدرێتەوە لە ئەنجامەكان، ئەوا هیچ تانەیەك نەبوو ئەوا دواتر ئەنجومەنی كۆمیسیاران ئەنجامەكان ڕەوانەی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات بۆ پەسەند كردنیان، هاوكات بەپێی یاسا دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا ئەنجامەكان پەسەند بكرێن، لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامەكانیش لە لایەن دادگای فیدراڵی ئەوا پلەی كۆتایی وەردەگرێت و هیچ كەسێك ناتوانێت تانە لە بڕیارەكان بدات.

بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان لەلایەن دادگای فیدراڵی عێراقەوە، ڕاستەخۆ پەرلەمان دەتوانێت بە سەۆكایەتی بەتەمەنترین پەرلەمانتار یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، پاشان پەرلەمان دەتوانێت سەرۆك كۆماری نوێ‌ هەڵبژرێت، دواتریش سەرۆك كۆمار گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەستپێرێت بۆ پێكهێانی كابینەی نوێی حكومەت، بەڵام ئەم ڕێكارانە پێویستییان بە زیاد لە مانگێك دەبێت ئەگەر گرفتی سیاسی نەیەتە پێشەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this