عوسمان ئۆجەلان کۆچی دوایکرد

0
501

SNN

عوسمان ئۆجەلان، برای بچووکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری بەندکراوی پەکەکە کۆچی دواییکرد.

ميديا ناوخۆييەکان لە زاری بنەماڵەی عوسمان ئۆجەلانەوە رايانگەياند: “کاتژمێر 04:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 عوسمان ئۆجەلان کە ماوەیەکە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر خەوێنرابوو و لەژێر چاودێریی چڕدا بوو، بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دواییکردووە”.

عوسمان ئۆجالان ساڵی 1958 لە گوندی ئامارای سەربە شارۆچکەی خەلفەتی لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان لەدایکبووە.

یەکێک بوو لە سەرکردە باڵاکانی پەکەکە و دوای جیابوونەوەی لە پەکەکە لە ساڵی 2004 ـەوە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبووە و بڕیارە تەرمەکەشی لە هەرێمی کوردستان بەخاک بسپێردرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this