یەکەم گەشت بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەرەکانی بێلاڕوسیا رێکدەخرێت

0
325

SNN

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 18ی مانگ، یەکەم گەشتی ئاسمانی بۆ گەڕاندنەویە ئەو کۆچبەرانەی سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا رێکخراوە کە خوازیارین بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەختی لەوەکردەوە کە حکومەتی عێراق لەگەڵ بەزۆرناردنەوەی کۆچبەراندا نییە و ئەو کۆچبەرانە بە خواستی خۆیان دەگەڕێنەوە.

ناوبراو باسی لەوە کرد کە گفتوگۆ سیاسی و دیپلۆماسییەکان چڕکراونەتەوە و بە ئامانجی چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخەی کە لە سنووری پۆڵەندا دروستبووە، هاوکات گەشتکردن لە هاووڵاتیانی عێراق بۆ بێلاڕوسیا راگیراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this