ئيمارات گەشتکردنی لە هاووڵاتيانی عێراق قەدەغە کرد

0
182

SNN

دەسەڵاتدارانی ئیمارات، ھاوشێوەی تورکیا، گەشتکردنی ھاووڵاتییانی عێراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی بۆ بیلاروسیا قەدەغەکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەسەڵاتدارانی ئیمارات بڕیاریاندا چیدیکە رێگەنەدەن گەشتیارانی عێراقی و سوری و یەمەنی و ئەفغانی لەو وڵاتەوە بەرەو بیلارووس گەشت بکەن.

لەلایەن خۆیەوە، کۆمپانیای بیلافیای فڕۆکەوانی کە لەلایەن حکومەتی بیلارووسەوە خاوەندارێتی دەکرێت رایگەیاند: حکومەتی ئیمارات لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممەوە بڕیارەکەی دەرکردووە.

پێشتر، ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: کێشەکە لەوەدایە، کۆچبەران لە رێگەی تورکیا و ئیمارات و میسر و قەتەرەوە بەرەو بیلارووس گەشتدەکەن و لەوێشەوە بەرەو سنورەکانی پۆڵەندا و لاتیڤیا و لیتوانیان کۆچدەکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this