مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک كۆدەبێتەوە

0
338

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرۆكایەتی بافل جەلال تاڵەبانی، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەیەكی ناو مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە  SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: ئەمڕۆ سێشەممە 16/11/2021 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ بەسەرۆكایەتی  بافل جەلال تاڵەبانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا سەرجەم گۆڕانكارییەكانی یەكێتی و چەند پرسێكی دیكەی پەیوەست بە بارودۆخی ناوخۆیی یەكێتی دەخرێنە بەرباس و گفتوگۆ.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر چەند پرسێكی دیكەی تایبەت بە ناوخۆی یەكێتی دەدرێت بە تایبەت پرسی ژەهر خواردكردنی بەرپرسانی باڵای یەكێتی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتەدا و تۆماركردنی سكاڵا و ڕادەستكردنی بەڵگەكان بەلایەنی پەیوەندیدار.

SNN ئەوەشی زانیوە كە هەر لە كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتوۆ لەبارەی پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و ئەنجامی كۆبوونەوەكانی شاندی یەكێتی لە بەغدا و دەستپێكردنەوەی سەردانەكانی شاندی یەكێتی بۆلای هێزو لایەنە سیاسییەكوردی و عێراقییەكان و هەروەها تاوتوێكردنی سەردانەكەی  بافل جەلال تاڵەبانی بۆلای مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دەخرێتە بەرباس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this