بەرپرسێکی باڵای داعش دەستگيرکرا

0
365

SNN

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند: سوپای عێراق بەرپرسی کارگێڕی ویلایەتی جەزیرەی رۆژئاوای نەینەوای رێکخراوی داعشی دەستگیر کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: بە پشت بەستن بە زانیاری وردی ھەواڵگریی ھۆبەی ھەواڵگریی فیرقەی  15لە بارەی بوونی دوو چەکدار لە ناوچەکانی گەڕەکی رەبیع و گوندی قادسیە لە ناحیەی زومار لە رۆژئاوای نەینەوا، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: ئۆپەراسیۆنەکە بەھەماھەنگی لەنێوان ھێزێکی فەوجی لیوای 73ی پیادە و ھەواڵگری سەربازیی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە زومار ئەنجامدراوە و تیایدا ھەردوو چەکدارەکە دەستگیران کە یەکێکیان بەناو بەرپرسی کارگێڕیی ویلایەتی جەزیرە رۆژئاوای نەینەوا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە چەکدارەکەی دیکە ئەندامێکی چالاک بووە لە ناو سەربازگەی گشتی داعش و ھەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی چوار تیرۆر داواکراوبوون.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this