گۆڕان لە کۆبوونەوەدايە بۆ دياريکردنی ميکانيزمی هەستانەوە

0
488
گۆڕان

SNN

جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌ بۆ تاوتوێكردنی قۆناغی نوێی هه‌ستانه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌كه‌ و بڕیاردان له‌ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێی به‌ڕێوه‌بردن.

ميديايی نزيک لە بزوتنەوەی گۆڕان رايگەياند: “ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیاردانه‌ له‌ دروستكردنی ده‌سته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌بردن بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی قۆناغی هه‌ستانه‌وەی‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا پرۆژه‌یه‌كی ژووری توێژینه‌وه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: پرۆژه‌كه‌ هه‌یكه‌لیه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌سته‌كه‌ی وه‌ك ره‌شنووس دیاریكردووه‌ و ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ زیاتره‌ ژووری توێژینه‌وه‌كان گفتوگۆی تێروته‌سه‌لی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده رێكخراوه‌ییه‌كانی گۆڕان و هه‌ڵسوڕاوان و پشتیوانانی گۆڕان كردووه‌.

له‌ دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌مه‌ دووه‌م كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانیه‌، به‌هۆی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، رۆژی 13ی 10 رێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this